ژنێک بو بە رەمزی خۆپیشاندانەکەی هەولێری پایتەخت

2021/08/12    592 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر خۆپیشاندان لە چەند گەڕێکی ئەو شارە  دژی نەبونی ئاو بەڕێوەچو، لە خۆپیشاندانەکەدا ژنان بەشێوەیەکی بەرچاو بەشداربون، یەکێک لەو ژنانە بو بە رەمزی خۆپیشاندانەکە.
 
لە خۆپیشاندانەکە لە گەڕەکی باداوای شاری هەولێر ژنێک بەدەنگی بەرز روبەڕی بەرپرسانی شار وەستایەوەو وتی: ”تا ئێستا لێرە خۆپیشاندان نەکراوە، ئێستا من لێرەم گەر دەتانەوێت بم کوژن لە بری باوک  وبراو کەس و کارم، چیتر بێدەنگ نابین تاوەکو کێشەکەمان چارەسەر دەکەن، ئێوە دەمان ترسێنن بەهێز، بەڵام من لێرەم ناترسم مافی خۆمان داوادەکەم“.
 
وتیشی: ”تەنها بۆ گەڕەکە هەژار نشینەکان ئاو نیە و ماوەی ١٠ رۆژە ئاومان پێنەدراوە لە کاتێکدا ئەمساڵ ئەمە چەندەم جارە ئەمە دوبارەبێتەوە“.
 
دوابەدوای ئەوە لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە خرایە سەر سەکۆیەک بۆ ئەوەی رابەرایەتی خۆپیشاندانەکە بکات، هاوکات لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ڤیدیۆکانی بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوکراوەتەوە بە نمونەی ئازایەتی و مەردی ناوی دەهێنن.
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,305,257     ژمارەی میوان 138

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە