شاناز ئیبراهیم وەک دوەم ژن بو بە سەرپەرشیاری مەڵبەندی سلێمانی

2021/08/09    471 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
ئەمڕۆ شاناز ئیبراهیم، وەک دوەم ژن بو بە سەرپەرشیاری مەڵبەندی یەکی سلێمانی و رایگەیاند: هەمو هەوڵێکی سەرخستنی یەکێتی دەدەم.
 
شاناز ئیبراهیم، دوای هێرۆ ئیبراهیمی خوشی دەبێتە دوەم ژن کە پۆستی سەرپەرشتیاری مەڵبەندی یەکێتی بگرێتە دەست.
 
ئەمڕۆ لە مەراسیمی دەستبەکاربونی وتی: یادگاری زۆرم هەیە لێرە بەتایبەت لەگەڵ دادە هێرۆ و هەڤاڵان.
 
گرتە دەستی ئەم پۆستە لەلایەن ژنانەوە لەناو یەکێتی لە کاتێکدایە بەشداری ژنان لە ناو ئەم حزبەدا لە ئەنجومەنی سەرکردایەتیەتیدا  لە ١٢٤ ئەندام ٢٦ ئەندامی ژنە، واتە رێژەی ژنان لە سەرکردایەتی یەکێتی(٢٠،٩٦٧٪)،  هەروەک لە مەکتەبی سیاسی حزبەکەشدا یەک ژن ئەندامە لە کۆی شەش ئەندام واتە ژنان بە رێژەی (١٦،٦٦٦٪)لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەشدارن.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,305,411     ژمارەی میوان 272

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە