پۆلیسی دهۆک: ژنێک دوای ئەوەی لە هاوسەرەکەی جیابوەتەوە پیاوەکە دەیکوژێت

2021/08/09    430 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
پۆلیسی دهۆک رایدەگەیەنێت ژنێک دوای ئەوەی لە هاوسەرەکەی جیادەبێتەوە پیاوەکە دەیکوژێت،  ئەو کەسەشی کە تۆمەتبارە بە تاوانەکە دەستگیرکراوە.
 
هێمن سڵێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک لە بارەی روداوەکەوە بە نەوژینی راگەیاند: کاژمێر ١١ شەوی رابردو ئاگەدارکراینەوە لە بونی تەرمی ژنێک کە گەشتینە ئەوێ دەرکەوت ماوەی ٣ رۆژە بە فیشەک کوژراوە.
 
وتیشی: ژنەکە تەمەنی ٢٢ ساڵەو ماوەی دو مانگە لە هاوژینەکەی جیابوەتەوە بە هۆی نەگونجان و کێشەی نێوانیان.
 
وتەبێژەکەی پۆلیسی دهۆک ئاشکرایکرد دوای ٢٤ کاتژمێر لە دۆزینەوەی تەرمی ئەو ژنە توانیواینە هاوژینەکەی دەستگیربکەن کە بە پێی بەڵگەکان تۆمەتبارە بە تاوانەکە و دانیشتوی قەزای سمیمێلن.
 
ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردودا ئەمە دوەم حاڵەتی کوشتنی ژنانە لەو پارێزگایە بەشێوەیەک دوێنی ئێوارە تەرمی کچێکی ٢٠ ساڵ لە قەزای ئاکرێ دۆزرایەوە کە بەهەمان شێوە ئاسەواری فیشەک بە جەستەیەوە بوە بکوژەکەشی تا ئێستا دەستگیرنەکراوە.
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,356,514     ژمارەی میوان 157

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە