شەهێن وەهاب: ناچار دەستم لە کارکێشایەوە

2021/08/08    884 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
خانمە راگەیاندکار شەهێن وەهاب، رایدەگەیەنێت: بەهۆی دانانی هەندێک مەرج لەسەرم، چیتر شێوازی کارکردنی دەزگای میدیا 'ئێستا' لەگەڵ شێواز و ئامانجی من بۆ کاری میدیایی ناگونجێت، ھەر بۆیە دوای راوێژ و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی دەزگاکە بڕیارمدا دەستلەکاربکێشمەوە.
 
شەهێن وەهاب، ماوەی ساڵێکە لە دەزگای میدیای ئێستا وەک پەیامنێر کاردەکات، ئەمڕۆ لە هەژماری خۆی ئەوەی ئاشکراکرد کە دەستی لەکارکێشاوەتەوە لە دزگاکە ونوسیویەتی: ”دەستلەکارکێشانەوە یان دەرکردنێکی موسەقەفانە لە ئێستا.. هەردوکیان هەر راستن“.
 
لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: بەشێک لە رۆژنامەنوسان لەم دۆخەدا کەوتونەتە حاڵێکی خراپەوە، بەشێکیان نان بڕاو دەکرێن یان پێشێلکارییان بەرامبەردەکرێت، لەگەڵ ئەمەشدا دەزگاکانی راگەیاندن ناتوانن ھەمو میدیاکار و رۆژنامەنوسێک بەپارە بکڕن و چۆنیان بوێت ئاوا کاریان پێبکەن.
 
ئەو خانمە رۆژنامەنوسە خەتدەکاتەوە کە پێویسە سەندیکای رۆژنامەنوسان و رێکخراوەکانی داکۆکیکردن لەمافی رۆژنامەنوسان چاودێرێکی وردی دەزگا میدیاییەکان بکەن و نەهێڵن چیتر لەژێر هەوری گرێبەستێکدا، کە پێچەوانەی یاسا بەرکارەکانە، پێشلکاری بەرامبەر کارمەندەکانیان بکەن.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,305,808     ژمارەی میوان 658

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە