پاش حەوت ساڵ نزیکەی ٣ هەزار کچ و ژنی ئێزییدی چارەنوسیان نادیارە

2021/08/03    479 جار بینراوە
 
نەوژین – پەرژین کامەران
 
دوای تێپەڕبونی حەوت ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی ئێزیدیەکان لە لایەن چەکدارانی داعش بەڕێوبەری گشتی کاروباری ئێزیدییەکان لەوەزارەتی ئەوقاف ئاشکرای دەکات نزیکەی ٣ هەزار کچ و ژنی رفێندرا لەو تاوانە چارەنوسیان نادیارە.
 
 
ئەمڕۆ حەوت ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی کوردانی ئێزیدی کە هەزاران هاوڵاتی مەدەنی بونەقوربانی، تێیدا ژنان و کچان روبەڕوی قێزەونترین شێوازەکانی توندو تیژی سێکسی و دەرونی و بازرگانی پێکردن بونەوە.
 
خەیری بوزانی، بەڕێوبەری گشتی کاروباری ئێزیدییەکان لەوەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند: لەماوەی حەوتساڵی رابردودا، لە (٢٠١٤/٨/٣)ەوە تاوەکو( ٢٠٢١/٨/١) لە کۆی ٦هەزار ٤١٧ ئێزیدی رفێندراو، ٣هەزار ٥٥٥ ئێزیدی رزگاریانبوە، هێشتا ٢هەزار و ٧٦٣ ئێزیدی لەدەستی داعش ماون.
 
بەپێی ئەو ئامارەی بەڕێوبەرایەتی گشتی کاروباری ئێزیدییەکان، وردەکاری ئێزیدییە  رفێندراوەکانی دەستی داعش بەم جۆرەیەکە: لە کۆی ئەو ٦٤١٧ رفێندراوە لەنێویاندا، (٣٥٤٨)کەسیان لەڕەگەزی مێن، لەکۆی (٣٥٥٠) رزگاربو ١٢٠٦ کەسیان ئافرەتن.


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,342,118     ژمارەی میوان 5249

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە