دوای هەڵەبجە ژنان لە پارێزگایەکی دیکەی هەرێم پۆستە باڵاکان دەچننەوە

2021/08/04    961 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
ئەگەرچی پارێزگای هەڵەبجە بەوە ناسراوە ژنان لە روی ئیداریەوە باڵادەستن، بەڵام لە پارێزگای دهۆکیش لە ماوەی ٧ مانگدا ژنان توانیویانە ٥ پۆستی گرنگی ئیداری بەدەست بهێنن کە سەرجەمیان یەکەمین جارە ژنان لەم پارێزگایە بەدەستی بهێنێت.
 
سەرۆکی داواکاری گشتی
 
یەکێک لەو پۆستە گرنگانە  پۆستی  سەرۆکی داواکاری گشتی پارێزگای دهۆکە کە یەکەمین جارە ژنێک ئەو پۆستە لەو پارێزگایە وەربگرێت هەوەک دوای ئیدارەی گەرمیان دەبێتە دوەم ژن کە لە هەرێم ئەو پۆستە وەردەگرێت.
 
 
خانمە دادوەر هەدار عەبدولمەجید، کە لە کۆتایی ئەم مانگەدا وەک سەرۆکی  داواکارای گشتی دەستبەکاربوە  لە پێشتردا لە دادگاکانی شاری دهۆک و چەندین دادگای قەزاو ناحیەکانی ئەو پارێزگایە کاری کردوە.
 
 
بەڕێوبەری گشتی
 
 
هەروەک ژنان گەشتن بە پۆستی بەڕێوبەری گشتی کاروباری مینن لە پارێزگاکەو رۆژی(١٤/١/٢٠٢١) بە کۆی دەنگی ٢٣ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک شیلان سامر، وەک  بەڕێوبەری گشتی کاروباری مین و تەقەمەنی لە پارێزگاکە هەڵبژێردرا.
 
 
شمعون شلیمون ئەیشو، جێگری پارێزگاری دهۆک لە مەراسیمەکەدا باسیلەوەکرد ئەم خاتونە دەبێتە بەڕێوبەری یەکێک لە دەزگا مەتریسدارەکانی کە کارێکی قورسیان هەیە، بەگرنگیشی زانی بەم شێوەیە دەستیان بە گۆڕانکاری کردوە لە پۆستەکانی پارێزگاکەیان.
 
شیلان سامر، ساڵی (١٩٧٦) لەدایک بوە، لە ساڵی (٢٠٠٠) دەبێتە مامۆستا و دواتر لە ساڵی (٢٠١٠) بڕوانامەی ماستەر لە مێژو بەدەست دەهێنیت، لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨ پەرلەمانی عێراق، کاندیدی لیستی پارتی بو، توانی ٦٢٥٩ دەنگ بەدەست بهێنێت.
 
 
شیلان سامر، بەڕێوبەری گشتی مین لە پارێزگای دهۆک
 
سەرۆکی زانکۆ
 
لە بواری ئەکادیمیشدا جێ پێی خۆیان جێگیردەکەن و بۆ یەکەم جار ژنێک دەبێتە سەرۆکی زانکۆی پۆلیستەکنیک، کە ئەویش مامۆستا ئاری عادلە.
 
هەروەک لەسەر ئاستی کوردستانیش بەهەمان شێوەیە یەکەم ژنە ئەو پۆستە بەدەستبهێنێت.
 
 
ئاری عادل، سەرۆکی زانکۆی پۆلیستەکنیکی دهۆک
 
بەڕێوبەری ناحیە
 
 
یەکێکی دیکە لەو پۆستە گرنگانەی ژنان لەم پارێزگایەدا بۆ ئەم ساڵ بە دەستیان هێناوە ئەوەیە بۆ یەکەم جار لە مێژوی پارێزگای دهۆک، ژنێک وەک بەڕێوبەری ناحیە دەستبەکاربو، هەر ئەوکاتیش لە مەراسیمی دەستبەکاربونیدا  پارێزگاری دهۆک وتی:  ”ئومێدەکەم ببێتە دەسپێکی هاتنەپێشەوەی ئافرەتان“.
 
لە سەرتای مانگی شوباتی ئەمساڵ  میران عەبدولرەحمان تاها، وەک بەڕێوبەری ناحیەی بامەڕنێ دەستبەکاربو، بەمەش بوە یەکەم ژن لە پارێزگای دهۆک پۆستی بەڕێوبەری ناحیە وەربگرێت. 
 
علی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، لە ماراسیمی دەستبەکاربونی رایگەیاند: ”ئەمە بۆیەکەم جارە لە پارێزگای دهۆک ئافرەتێک ببێتە بەڕێوبەری ناحیە، هیوادارم لە ئەرکەکەیدا سەرکەوتوبێت و ببێتە نمونەو رێخۆشکەر بۆ ئەوەی زیاتر ئافرەتان لە سیستەمی کارگێڕی رۆڵببین“.
 
 
میران عبدولرحمان، لە کاتی ئەرکدا وەک بەڕێوبەری ناحیەی بامڕنێ لە پارێزگای دهۆک
 
بەڕێوبەری چاکسازی 
 
تەنانەت ژنان دەستیان بۆ ئەو پۆستانەش بردوە کە بەمافی خۆیانی دەزانن  بەڕێوەی ببەن وەک بەڕێوبەری چاکسازی ژنان و نەوجوانان.
 
رۆژی (٢٨/٧/٢٠٢١) لە مەراسیمێکدا هەڵات عبدولکەریم، وەک بەڕێوبەری گستی چاکسازی ژنان و نەوجوانن لە دهۆک دەستبەکاربو، لە مەراسیمەکەدا بەڕێوبەری گشتی چاکسازی و کۆمەڵایەتی پارێزگای دهۆک، رایگەیاند: ئومێد دەکەن وەک یەکەم خانم کە ئەم پۆستە وەردەگرێت ببێتە نمونەیەکی باڵا.
 
 
مەراسیمی دەستبەکاربونی هەڵات عبدولکەریم وەک بەڕێوبەری چاکسازی ژنان و نەوجوانان لە دهۆک
 
بەمەش ژنان لە ماوەی ٧ مانگی ئەمساڵدا بەشێکی  بەرچاوی ئەو پۆستانەیان وەرگرت کە سەرجەمیان رێچکەشکاندنبون  بەمەش دەرگا دەکەنەوە بۆ پۆستە گرنگەکانی دیکەی پارێزگاکەیان کە بتوانن بە دەستی بهێنن.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,337,356     ژمارەی میوان 886

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە