*نەوژین
لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق واژۆی پێویستی کۆکراوەتەوە بۆ ئەوەی هاوشێوەی ناوی باوک ناوی دایک لەسەر کارتی نیشتیمانی زیادبکرێت ئەندامێکی پەرلەمانیش رایدەگەیەنێت ئەم پرۆژە یاسایە خزمەتێکی گرنگ بە مناڵانی قوربانی جەنگ دەکات.
رێزان شێــــــــخ دلێر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەوبارەیەوە وتی: پرۆژهکە قۆناغێكى باشی بڕیوە، لهئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق واژۆی پێویستمان كۆكردوەتەوە بۆ پێشنیاری پڕۆژه یاسایی 'ناوی من ناوی دایكمه' بهو ئومێدهى خوێندهوهى بۆ بكرێت و پهسهند بكرێت له پێناو خزمهت كردن بهتهواوى منداڵانى قوربانى جهنگ و ماڵوێرانیهكانى عێراق .
لە پڕۆژه یاساكەدا هاتوە هەمواری یاسایی كارتى نیشتیمانى بکرێتەوە بۆ ئهوهى منداڵان بهناوی دایكان و باوكانیش بكرێن.