لە هەولێر کچێک لەلایەن باوکیەوە کوژرا

2021/07/12    809 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
درەنگانێکی شەوی رابردو لە گەڕەکێکی شاری هەولێر کچیک لەلایەن باوکیەوە درایە بەر دەستڕێژی گولەو دەستبەجێ گیانی لە دەستدا، پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوەکردوەو دەڵێت تاوانەکە بە هۆی کێشەی خێزانیەوە بوە.
 
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بۆ نەوژین وتی: نزیک کاتژمێر ١١ شەوی رابردو ئاگەدار کراینەوە لە روداوێکی کوشتن لە گەڕەکی گەلاوێژ لە شاری هەولێر دەستبەجێ هێزەکان گەشتنە شوێنی روداوەکە کە کچێک بو لەلایەن باوکیەوە بە دەستڕێژی گولە کوژرابو.
 
وتیشی: بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتایەکان کێشەی خێزانی بوە، بەڵام لێکۆڵینەوەی ورد لە روداوەکە دەکرێت لەگەڵ ئەوەشدا تاوانبار هەڵهاتوە تا ئێستا دەستگیرنەکراوە دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردوە.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,342,916     ژمارەی میوان 478

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە