* نەوژین - هیوا محەمەد
سارا حەسەنى 25 ساڵ، بەکالۆریۆسى لە کشتوکاڵ هەیە و بە هۆى نەبونى دەرفەتى کارەوە لە بوارەکەى خۆى، لە نۆڕینگەیەک ناوى نەخۆش تۆمار دەکات، ئەو ناچارە رۆژانە تەنیا بە 10 هەزار دینار نزیکەى 6 تا 7 کاتژمێر کار بکات.
سارا، دەڵێت:لە هەفتەیەکدا تەنیا دو رۆژ چانسم دەدرێتێ کار بکەم و هه‌ر رۆژێك كار نه‌كه‌م پاره‌م بۆ هه‌ژمار ناكرێت، ئه‌گه‌ر دكتۆره‌كان خۆیانیش نه‌توانن بێن بۆ نۆرینگه، ئه‌وه من پاره‌ى ئه‌و رۆژه‌م بۆ هه‌ژمار ناكرێت.
شادین عەلى، (22 ساڵ) ده‌رچوى په‌یمانگاى په‌رستارییه و پەرستارە له نۆرینگه‌یه‌ك، وتى "موچه‌كه‌م كراوه‌ته مانگانه دو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار وه‌رده‌گرم كه رۆژانه ده‌كاته نزیكه‌ى نۆ هەزار و نیو دینار، بە مەرجێک جگە لە هەینى تەواوى رۆژانى هەفتە دێم و رۆژانە نزیكه هه‌شت كاتژمێر کاردەکەم.
شادین، وتیشى: "كاره‌كه‌مان قورسه، به‌ڵام ناچارین ئه‌گه‌رنا ئه‌وه شیاو نییه بۆ كاركردن له به‌ر ئه‌وه‌ى مافى ته‌واوى خۆمان وه‌رناگرین، ته‌نانه‌ت هیچ جۆره به‌خشش و زیاده‌ى كاركردن هه‌ژمار ناكرێت بۆمان، هیچ پیاوێكیش به‌م نرخه كار ناكات بۆیه ئێمه‌یان وه‌رگرتوه لێره" .
”ئەگەر کەسێک گلەی بکات لە من راستەوخۆ خاوەنکارەکە دەرم دەکات“
دونیا مریوان، (24 ساڵ) ده‌رچوى شه‌شه‌مى ئاماده‌ییه، له دوكانێكى جوانكارى ئافره‌تان كارى ده‌كرد، وتى: "من له دواى ئه‌وه‌ى پۆلى دوازده‌یه‌مى ئاماده‌ییم ته‌واو كرد ده‌ستم كردوه به كاركردن، لێره رۆژانە نزیكه‌ى هەشت کاتژمێر ده‌كه‌م، تەنیا هه‌ینى پشوه، مانگانه (125000) وه‌رده‌گرم، واتا رۆژانه نزیكه‌ى (5000) دینار ده‌كات".
ئاماژەى بەوەشکرد، کە هیچ پشتیوانێکى یاساییان نییە و گرێبەستى کارى بۆ نەکراوە و وتیشى "ئه‌گه‌ر كه‌سێك گله‌یی بكات، ئه‌وه خاوه‌ن كاره‌كه ناهێڵێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كار".
نه‌سرین عه‌زیز، (29 ساڵ) لە شوێنکارێک نان دەکات، وتى: "من به بڕ كار ده‌كه‌م، بۆ هه‌ر یه‌ك فه‌رده ئارد كه ده‌یكه‌م به نان بڕى (20000) دینار وه‌رده‌گرم، واتا خۆم هه‌ویر ده‌شێلم و گونكیش ده‌بڕم و وه‌ستایش ده‌كه‌م و نانیش ده‌رده‌هێنم، هه‌مو ئه‌مانه له نانه‌واخانه‌ى پیاوان كارى تێدا ده‌كه‌ن ئیشی جیاوازه، هه‌ر ئه‌توانم نزیكه‌ى ( 180) نان بکەم، هیلاكیه‌كى زۆره و هه‌ر رۆژێك نان نه‌كه‌م پاره‌م بۆ خه‌رج ناكرێت، واتا كارى رۆژانه ده‌كه‌م."
نه‌سرین، به‌رده‌وام بو له قسه‌كردن و وتى: "ئێمه هیچ مافێك شك نابه‌ین هه‌ر رۆژێك وازبهێنین ئه‌وه ته‌واو كارمان نابێت و كه‌سیش نازانێ ئێمه كار ده‌كه‌ین، له بێ ئیشی ئه‌مه به كه‌مترین نرخ ده‌كه‌ین".
سه‌ردار ره‌مه‌زان، ( 26 ساڵ) گەنجێکى گەرمیانە و پێى وایە ئیشدان به ئافره‌تان له به‌ر ئه‌وه نییه كاریان بۆ بدۆزنه‌وه، به‌ڵكو له به‌ر ئه‌وه‌یه پاره‌ى كه‌متریان پێده‌ده‌ن و كاتژمێرى كاركردنیان دیار نییه، من بۆ خۆم هیچێك لەو كارانه ناكه‌م، به‌رامبه‌ر به ئه‌و بڕه پاره‌ییه‌ى كه به ئافره‌تان ده‌درێت" سه‌ردار به‌رده‌وام بو له قسه‌كردن و وتى: "له‌هه‌ندێك شوێنى نانه‌واخانه‌كان ئافره‌ته‌كه هه‌مو شتێك ده‌كات واتا بڕینى گونك و وه‌ستایى و ده‌رهێنانى نان ئه‌مه‌ش له نانه‌واخانه‌ى پیاوان هه‌ر یه‌كێكیان ئیشێكه خاوه‌ن كارەکان لەو روەوە سودی خراپیان لە توانا و هێزى کارى ژنان وەرگرتوە.
”سەرجەم ئەو ئافرەتانەی کاردەکەن رازین بەو نرخە کەمەی وەریدەگرن“.
ئازاد عەبدولڕەحمان، ئه‌ندامى لقی گه‌رمیانى سه‌ندیكاكانى كرێكارانى كوردستان سه‌باره‌ت به جیاوازى كار و كرێی كارى مێ وتى "ئه‌و ناعه‌داله‌تیه هه‌یه، ئێمه هه‌مو جارێك رونكردنه‌وه به كرێكاران ده‌ده‌ین سه‌باره‌ت به مافه‌كانیان، به‌ڵام به داخه‌وه كه‌س سكاڵا له سه‌ر خاوه‌ن كاره‌كه‌ى تۆمار ناكات، تاوه‌كو ئێمه وه‌كو سه‌ندیكا بچین و سۆراخێكى ئه‌و بابه‌ت بكه‌ین، سه‌رجه‌م ئه‌و ئافره‌تانى كار ده‌كه‌ن ڕازین به‌و نرخه كه‌مه‌ى وه‌ریده‌گرن بۆیه قسه ناكه‌ن، ئێمه‌یش ده‌ڵێن كاره‌كه‌تان چۆنه ده‌ڵێن باشه و عه‌یبى نییه".
وتیشى: "به‌داخه‌وه زۆربه‌ى ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كار ده‌كه‌ن خاوه‌نى گرێ به‌ستن له گه‌ڵ خاوه‌ن كاردا، به‌ڵام گرێ به‌سته‌كان ئه‌گه‌ر نوسراوبێت یان وتراو ئه‌وه به خواستى خاوه‌ن كار ده‌كرێت، بۆیه له نزیكترین ده‌رفه‌تدا هه‌ر قسه‌یه‌ك بكه‌ن به دڵى خاوه‌ن كار نه‌بێت ئه‌وه ده‌ریانده‌كه‌ن".
له هه‌رێمى كوردستان كار به یاساى كارى عێراقی ژماره(71) ساڵى 1987 دەکرێت. لە یاساکەدا هاتوەده(بێت كارى رۆژانه هه‌شت كاتژمێر بێت، هەروەها ده‌بێت له هه‌فته‌یه‌كدا به لاى كه‌مه‌وه یه‌ك رۆژ پشو هه‌بێت بۆ كرێكار به پێدانى كرێیشه‌وه.
* ئه‌م راپۆرته دواى به‌شدارییكردنى ئاماده‌كار له خولێكى رێكخراوى (ئینته‌رنیوز) له‌باره‌ى ئاماده‌كردنى راپۆرتى هه‌ستیاریی جێنده‌ریی، ئاماده كراوه.