نەتەوەیەکگرتوەکان لە بەرامبەر هێرشکردنە سەر ژنە پەرلەمانتارێک هەڵوێستی توند رادەگەیەنێت

2021/07/07    531 جار بینراوە
* نەوژین
 
پاش ئەوەی لە ناو هۆڵی پەرلەمانی وڵاتی تونس هێرش کرایە سەر پەرلەمانتارێکی ژن و توندوتیژییان بەرامبەر ئەنجامدا، نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لەو وڵاتە رایگەیاند دەبێت ئەم توندوتیژیە سیاسیە دژ بە ژنان کۆتایی پێبهێندرێت.
 
ئارنو بیرال، نوێنەری نوسینگەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە تونس، لە بەیانامەیەکدا رایگەیاند:نیگەرانین توندوتیژییەکان بەرامبەر بە پەرلەمانتار عەبیر موسا تادێت زیاد دەبێت، ئێمە لە نەتەوە یەکگرتوەکان بەرامبەر هەر کارێکی توندوتیژی سیاسی دەوەستینەوە کە بەرامبەر بە ژنان ئەنجام بدرێت، چ  جەستەیی بێت یان زارەکی، ئەمە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە لەگەڵ ئەوەشدا هەڕەشەیە بۆسەر دیموکراسی ژنان.
 
ئەم بەیانامە دوای ئەوەدێت  رۆژی (٣٠/٦/٢٠٢١)  لەلایەن دو پەرلەمانتارەوە لە ناو هۆڵی پەرلەمانی وڵاتی تونس هێرشکرایە سەر ژنە پەرلەمانتار عەبیرموسا.


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,342,776     ژمارەی میوان 373

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە