لە هەرێم مۆڵەتی دایکایەتی لە کەرتی تایبەت نیە

2021/06/21    840 جار بینراوە
 
* نەوژین - پەرژین کامەران
 
لە هەرێمی کوردستان هیچ یاسایەکی تایبەت بە مۆڵەتی دایکایەتی نیەو ئەندامێکی پەرلەمانیش دەڵێت ”لە پلانی پەرلەماندا نیە کار لەسەر ئەم پرسە بکات“.
 
بەگوێرەی دواین ئامارەکانی دەستەی ئاماری هەرێم ژنان رێژەی ١١% هێزی کار لە کەرتی تایبەت پێکدەهێنن، ئەمە لە کاتێکدایە رۆژ لە دوای رۆژ رێژەکە زیاتر دەبێت، لە گەڵ ئەوەشدا نەبونی یاسا و کۆمەڵێک گرفت ئاستەنگ بۆ ئەو ژنانە دروست دەکات کە لە کەرتی تایبەت کاردەکەن.
 
بەدریە ئیسماعیل، بڕیاردەری لیژنەی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان، بۆ نەوژین وتی: ”هیچ بڕگە و مادەیەکی یاسایمان نیە تایبەت بە مۆڵەتی دایکایەتی بۆ کەرتی تایبەت“.
 
دەشڵێت: ”تا ئێستا پلانێکی وانەبوە لە بەرنامەماندا تاوەکو کاری لەسەر بکەین“.
 
نەبونی مۆڵەتی دایکایەتی لە کاتێکدایە بەشێکی ژنان بەو هۆیەوە کاریان لە دەستداوە یاخود بوە بە هۆکار لەبەردەمیان تاوەکو ببن بە دایک.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,336,986     ژمارەی میوان 524

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە