* نه‌وژین
كۆڕبه‌ندى "به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كى ناتوندوتیژ" له قه‌زاى كفری كۆتایی به‌كاره‌كانى هێنا و له‌رێگه‌ى 10 خاڵه‌وه پێشنیاز بۆ باشتركردنى دۆخی ژنان و كۆتاییهێنان به توندوتیژیه‌كان ده‌كات.
رۆژانى 1 و 2ى كانونى یه‌كه‌مى 2020، رێكخراوى هاریكاری ئه‌ڵمانى و رێكخراوى رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تى خانزاد، یه‌كه‌مین كۆڕبه‌ندى "بەرەو کۆمەڵگایەکی ناتوندوتیژ" سازدا.
له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا 10 خاڵ گه‌ڵاڵه كرا وه‌كو راسپارده و ئاراسته‌ى رایگشتى و حكومه‌ت و رێكخراوه‌كان كرا.
له راگه‌یه‌نراوى راسپارده‌كان دا، داواكراوه کۆڕبەند ساڵانە بەردەوامی ھەبێت و ھەوڵبدرێت بکرێتە نێودەوڵەتی، هه‌روه‌ك ھاوبەشیکردنی رێکخراو و گروپی ئامانج و دیدگا ھاوبەش بكرێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى لەڕوی بابەتیەوە توێژێنەوەی توێژەرانی وڵاتانی دیکە ئامادە بکرێت بۆ ئەوەی پێکەوە کارکردنی بۆ بیری ناتوندوتیژ پەرە پێبدرێت.
دیمه‌نێك له كۆڕبه‌نده‌كه
له خاڵێكى تردا داواكراوه كارى پۆلیسی بەڕێوەبەرایەتی بەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و پۆلیسی کۆمەڵگەیی پەرە پێبدرێت بەتایبەت لە ناوەندەکانی خوێندن سەر بە وەزارەتەکانی پەرەوەردە و خوێندنی باڵا و ئەوقاف، هه‌روه‌ك خودی ھەردو فەرمانگە بەرپرسیارێتیەکانیان بخرێتە ئەستۆی ئەو کەسانەی کە بڕوای تەواویان بە دۆزی رەوای ژن و مافەکانیان ھەیە.
خاڵێكى دیكه‌ى راسپارده‌كان ئاراسته‌ى وەزەرەتی کاروباری کۆمەڵایەتی كراوه كه داواده‌كه‌ن فۆکه‌سی زیاتر و شلگیرانە بخەنە سەر ژنان بۆ راھێنانیان لەسەر پیشە جیاوازەکان و بون بە خاوەن کار و دروستکردنی ژنانی پیشەمەند.
هه‌روه‌ك داواشكراوه ئەنجومەنی خانمان، بەڕێوەبەرایەتی خانمانی گەرمیان بکاتەوە، پەرلەمانی کوردستانیش ئەو یاسایانەی کە پەیوەندی بە مافەکانی ژنان و روبەڕوبونەوەی توندوتیژی دژیان ھەیە، ھەموار بکاتەوە بە ئاراستەی چەسپاندنی زیاتر مافەکانی ئافرەتان و بەرفراوانکردنیان.
كۆڕبه‌نده‌كه چالاكی جۆراوجۆری له‌خۆگرتبو، له‌نێوی دا پێشانگاى شێوه‌كاریی و كارى ده‌ستى
داواشكراوه یەکێتیی زانایانی ئاینی و بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی گەرمیان بێنە سەرخەت بۆ بەره‌نگاربونەوەی ئەو توندوتیژیانەی کە بەرامبەر ئافرەتان ئەنجام دەرێت و ئاین دەکەن پاساو بۆ کردەی توندوتیژی.
هه‌روه‌ك هانى بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و ھونەری گەرمیان دراوه بۆ ئه‌وه‌ى کارەکانیان بۆ ھۆشیاری و بەرھەمھێنانی کاری ھونەری لەبارەی مافەکانی ژنان و بەرنگاریی توندوتیژی دژیان، پەرە پێبدەن.