جۆن ئەندرسۆن ئەو ژنەی دەیەوێت مێژوی ئیدارەی لێڤەرپۆڵ بگۆڕێت

2021/05/25    582 جار بینراوە
 
*نەوژین
 
 
”شەفافیەت لە  ئیدارە بنەمایی کارەکارەکانی من دەبێت“ ئەمە قسەکانی سەرۆکی هەڵبژێردراوی شارەوانی لێڤەرپوڵە لە وڵاتی بریتانیا، ئەو جەخت دەکاتەوە لەگەڵ کۆتایی هێنان بە گومان و گەندەڵیەکان  کار بۆ هێنانەدی خەونی کچانی ئەو شارەش دەکات.
 
 
دوای هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی وڵاتی بریتانیا ژنان توانیان لە شاری لیڤەرپوڵ سەرۆکی شارەوانی بەدەست بهێنن و  ئەوەی زیاتر کاریگەر بو  یەکەم جارە ژنە رەش پێستێک ئەو پۆستە بەدەستبهێنێت ئەویش 'جۆن ئەندرسۆن'ی تەمەن (٥١) ساڵە.
 
 
دوای هەڵبژاردنی لە وتارێکیدا رایگەیاند: ”لەسەر بنەمای راپۆرتەکانی کەلتوری جیاکاری رەگەزی و مامەڵەی " گوماناوی " و زۆر کاری تر دەمەوێت هەمو توانای خۆمی بۆ بخەمە کار بۆ راستکردنەوەی هەمو هەڵەکانی ئیدارەی پێشو“. 
 
 
جۆن ئەندرسۆن، لە کاتی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکان
 
جۆن ئەندرسۆن، لە هەڵبژرادنەکەدا رێژەی (٤٦،٤٩٣٪) دەنگەکانی بەدەستهێنا. ئەو بۆ ماوەی کارکردنی  بەڵێنیداوە کە وردبینی ساڵانەی هاوڵاتیانی شاری لێڤەرپوڵ ئەنجامبدات و شەفافییەت و رونی لە ئیدارەی شارەکەدا زیاد بکات 
 
ئەندرسۆن، پێی وایە ئەمە دەبێتە هەنگاوێکی باش بۆ رێگەگرتن لە هەر گومانێک لە ناڕێکیی ئیدارەکەدا.
 
”هێنانەدی خەونی کچان لە پێشینەی کارەکانمە“
 
ئەندرسۆن، پێشتر بە ئاژانسی ئیندیپێندنتی وتبو”ئەگەر لە هەڵبژاردندا سەرکەوم، ئەوە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ کار دەکەم بۆ ئەو کچانەی دەیانەوێت خەونەکانیان بەدی بهێنن“.
 
ئەم قسانەی جۆن، لە کاتێکدایە بە تێڕوانینی ئەو کچان ئەگەر لە ژورەکانیان بمێننەوە ناتوانن هیچ گۆڕانکاریەک بکەن. ئەندروسۆن نمونەی خۆی هێنایەوەو وتی: ئەوەتا من ژنێکی رەشپێستم و هەوڵ بۆ هەمو شاری لێڤەرپوڵ دەدەم“.
 
 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,356,986     ژمارەی میوان 515

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە