'سنور' لە وڵاتی فینلاندا داکۆکی لە مافی کورد و ژن دەکات

2021/05/20    571 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
”ھەوڵدانەکانم بۆ یەکسانی و بەرنگاربونەوەی ھەر جۆرە زیھنیەتێکی نژادپرستانە دەبێت“. ئەمە قسەکانی کچە کورێکی دانیشتوی وڵاتی فینلاندایە کە کاندیدی پارتی چەپ ئەو وڵاتەیە بۆ هەڵبژاردنی شارەوانیەکان.
 
 
سنور حوسەینی، کچە کوردێکی دانیشتوی وڵاتی فینلاندایە، ماوەی ٢٨ ساڵە روی کردۆتەوە ئەو وڵاتە، بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی شارەوانیەکانی فینلاندا کاندیدی ژمارە(٢٨٧) شاری 'تورکو' یە.
 
”هەرگیز نەمتوانیوە خۆم بەدوربگرم لە داکۆکیکردن لە مافی نەتەوەو گەل و ژن“
 
سنور، بەردەوامی کار و تێکۆشان دەکات بۆ مافی رەوای گەل و  یەکسانی لەناو ھەمو پێکھاتەکان ئەو دەڵێت: ”ھەرگیز نەمتوانیوە خۆم بەدور بگرم لە باردۆخ و گرفتەکانی گەلانی ستەملێکراو، ھەمیشە ھاودەنگ و پاڵپشتی تێکۆشانی ژنان بوم بۆ بەدەستخستنی مافەکانیان“.
 
 
هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی وڵاتی فینلاندا رۆژی (١٣/٦/٢٠٢١) بەڕێوەدەچێت، کە ماوەی چوارساڵ جارێک ئەم هەڵبژاردنە بەڕێوەدەچێت، لەم هەڵبژاردنەدا ئەندام بۆ ئەنجومەنی شارەوانیەکان هەڵدەبژێردرێت، کە بڕیار لەسەر کارەکانی شارەوانی، دارایی و خزمەت گوزاریەکان دەدەن.
 
 
سنور حوسەینی، بە جل و بەرگی کوردیەوە وێنە: هەژماری فەیسبوکی ناوبراو
 
لەسۆنگەی خزمەتی زیاتر بەکوردان و نەتەوەکانی دیکەی شاری تورکو 'سنور' داوادەکات پاڵپشتی بکرێت بۆ سەرکەوتن، ئەو دەڵێت: ”بەردەوام لەھەوڵی ئەوەدا بوم کە ھاوڵاتیانی فینلاندی لە دۆزی رەوای گەلەکەمان ئاگادار کەمەوە، لە ئێستادا پێویستم بە دەنگ و پشتیوانی ئێوەیە، کە بتوانم خزمەتێکی بەرچاو بە دانیشتوانی تورکو و دەنگی کورد بکەم“.
 
 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,360,327     ژمارەی میوان 2482

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە