* نەوژین
لە ماوەی ٤ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە هەرێمی کوردستان ٦٢ حاڵەتی کوشتن و خۆکوشت و خۆسوتاندی ژنان تۆمارکراوە و پارێزگای دهۆکیش زۆرترینی ئەم تاوانانەی تێدا ئەنجامدراوە بە ٢٤ حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بەخێزان و ئافرەتان، لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٤ ژن کوژراون ٢٧ ژن خۆیان کوشتوە لەگەڵ تۆمارکردنی ٣١ حاڵەتی خۆسوتاندنی ئافرەتان.
هەربەگوێرەی ئامارەکان پارێزگای دهۆک، زۆترین تاوانی دژ بە ژنان تێدا ئەنجامدراوە کە بەشێوەیەک لە کۆی کوشتنی چوار ژن سێیان لەو پارێزگایە بوە و ١٤ حاڵەتی خۆکوشتنیشی تێدا تۆمارکراوە.
هەروەک لە ئامارەکاندا ٣٧ حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کچان و ژنان تۆمارکراوەو ٣٨٧٢ سکاڵاش لەسەر توندوتیژیەکان تۆمارکراوە.