* نه‌وژین
له دانیشتنى ئه‌مڕۆی دا پارله‌مانى كوردستان ژنه مامۆستایه‌كى زانكۆ به سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافی مرۆڤى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵبژارد.
مونا یوخەننا یاقو، ئه‌و ژنه‌یه كه ئه‌مڕۆ پارله‌مان متمانه‌ى پێدا وه‌ك سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافی مرۆڤى هه‌رێم. ناوبراو دكتۆرای له یاسای نێوده‌وڵه‌تى دا هه‌یه و مامۆستاى زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و به‌رپرسی یه‌كه‌ى مافی مرۆڤى هه‌مان زانكۆ بوه.
ئه‌و كه له‌پێكهاته‌ى ئاشورییه، پێشتریش وه‌كو چالاكوانى بوارى مافی مرۆڤ كاریكردوه و له‌دامه‌زرێنه‌رانى یەکێتی ئافرەتانی ئاشوری و کۆمەڵگەی حەدیاب بۆ توانستەکان بوه. هه‌روه‌ك یه‌كێكیش بوه له ئه‌ندامانى لیژنه‌ى نوسینه‌وه‌ى ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستان.
سه‌رۆكى نوێی ده‌سته‌ى مافی مرۆڤى هه‌رێم، 51 ساڵ ته‌مه‌نێتى و خێزانداره و خاوه‌نى سێ مناڵه.
ده‌سته‌ى مافی مرۆڤ، یه‌كێكه له ده‌سته سه‌ربه‌خۆكانى هه‌رێم، كارى به‌دواداچونه بۆ پرسی مافی مرۆڤ له رێگه‌ى نوسینگه و نوێنه‌رایه‌تیه‌كانى له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان دا.