نادادتپەروەیەکانی کۆمەڵگە رێگەخۆشکەرن بۆ توندوتیژی دژ بە ژنان

2021/05/17    1927 جار بینراوە
 
 
* نەوژین -  ساماڵ مانیی - لە کتێبی 'فەلسەفە و ژن، فەلسەفەی جێندەریی'
 
 
لەبەر ئەوەی نادادپەروەری جێندەریی کەم وزۆر بەناو هەمو نادادپەروەرییەکانیتردا تێدەپەڕێ بێ ئەوەی هەبونی هیچکام لەو نادادپەروەرییانەیتر ببنە رێگر لێی، واتە، کەسێک کە بەرکەوتوی نادادپەروەریەکیترە لە کۆمەڵگەدا، ئەو بەرکەوتنەی بەو نادادپەروەریە، رێگای لێ ناگرێت نادادپەروەری جێندەریی ئەنجام بدات بەرامبەر بە رەگەزی مێینە. 
 
بەڵام، بەرکەوتن و ئەزمونکردنی ئەو نادادپەروەرییە جێندەرییە و هەرکام لە نادادپەروەریەکانیتری ناو کۆمەڵگە،  وەکو یەک ئاشنامان دەکەن بە کەموکورتییەکانی تێگەیشتن، کەموکورتیەکانی تێۆرییە سیاسیەکان، کەموکورتیەکانی تیۆریە فەلسەفیەکان و تیۆریە زانستیەکان، کەموکورتی لەوەی هەیە لە باوەڕ و بیرکردنەوەکانماندا. 
 
 
هەمو ئەمەش مانای وایە پێویستیمان بە تیۆرایزەکردن هەیە، تیۆرایزەکردنێک کە توانای دیتنی ئەو نادادپەروەریەمان دەداتێ.
 
 
 هەمو باسەکانی ئەم کتێبەم ( فەلسەفە و ژن، فەلسەفەی جێندەریی) بۆ دروستکردنی ئەو تیۆرایزەکردنەیە، بەمەبەستی چاکسازیە، چاکسازی لە بواری جێندەریی، لەگەڵیدا چاکسازیە لە بواری فەلسەفە و هزراندنی فەلسەفی. 
 
 
باسکردنە لە ئەزمون و تێگەیشتن و ئیشکردنی من و ئەوانەی وەکو منن لە ناو بواری فەلسەفەدا، ئەمەش وادەکات کە باسکردنی ئیشکردن بێت لەناو ژینگەی بواری فەلسەفەدا. نمونە و ئەزمونەکان لە وڵاتانی جیاجیا و لە کوردستاندایە، وەکو یەک دەڕژێنە ناو ئەم کتێبەوە، هەمویان بۆ یەک ئاڕاستە و مەبەستن: بۆ نەخشاندنی زەمینەیەکی نوێ لە خوڵقاندنی بیرکردنەوەی فەلسەفی بە زمانی کوردی و لەناو کورددا و لە کوردستاندا. 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,665,032     ژمارەی میوان 292

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە