خانمانی بارسێلۆنا بۆیەکەم جار بون بە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ

2021/05/17    787 جار بینراوە
 
*نەوژین
 
شەوی رابردو لە یاری کۆتایی پاڵەوانیەتی چامپیۆنزلیگی ئەوروپا بۆ خانمان یانەی  خانمانی بارسێلۆنا بۆ یەکەم جار لە مێژوی خۆیدا بوە پاڵەوانی خولەکە.
 
 
یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئەمساڵ لەنێوان خانمانی بارسێلۆنا و چێڵسی لەسەر یاریگەی ئۆلێڤی کۆن لە شاری گۆتیبێرگی سوێدی، بەڕێوەچو لەئەنجامدا خانمانی کەتەلۆنیا بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر ناسناوەکەیان بردەوە.
 
 
ئەمە لە کاتێکدایە خانمانی بارسا بۆ ئەمساڵ توانیان بەبێ دۆڕان ببنە پاڵەوانی خولی لیگای ئیسپانیا.
 

 

 

 

 

 

 

 

 

 



Newjin.net - 2023
ژمارەی سەردان 1,117,597     ژمارەی میوان 30

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە