نادیە موراد جارێکی دیکە چوە بەردەم ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان

2021/05/16    589 جار بینراوە
 
*نەوژین
 
 
نادیە موراد، چالاکوانی مافەکانی کچان و ژنانی ئێزیدی  جارێکی دیکە لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان دەرکەوتەوەو رایگەیاند: ”داوای دادپەروەری بۆ قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئێزیدیەکان دەکەم“.
 
 
نادیە موراد، لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیکگرتوەکان وتارێکی پێشکەشکردو وتی: ”تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بەڵگەکانیان لەسەر تاوانەکانی داعش و جینۆسایدی ئێزیدیەکان کۆکردوەتەوە، بۆ دادگای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لەبەردەستدەبێت، ئێزدییەکان ماوەیەکی زۆر چاوەڕێی بینینی دادپەروەری و لێپرسینەوەی تاوانکارەکان بون لە دادگا نێودەوڵەتییەکان، کاتی ئەوەیە بە کردار بەڵێنەکان بسەلمێندرێت، بۆئەمەش  نەتەوە یەکگرتوەکان بەرپرسیار دەزانم لە بەدواداداچون بۆ ئەم ئەرکە“.
 
 
هەروەک لە بەشێکی وتارەکەیدا تیشکی خستەسەر تاوانەکانی داعش بەرامبەر ژنان  و کچانی ئێزیدی کە توندوتیژی سێکسی و کڕین و فرۆشتنی پێوەکردون.
 
 
 به‌گوێرەی دوایین ئاماری حكومه‌تی هه‌رێمی ‏كوردستان چه‌كدارانی داعش، کە له‌ ئابی ٢٠١٤ دا ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر قه‌زای شنگال شه‌ش هه‌زار و ٤١٧ هاوڵاتی ئێزیدییان رفاندوە، تائێستا زیاتر ‏له‌ سێ هه‌زار و ٥٠٠ ئافره‌ت و منداڵ و پیاو رزگاركراون، چاره‌نوسی زیاتر له‌ دو هه‌زار و ٧٠٠ كه‌سیشیان نادیاره‌.
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,342,140     ژمارەی میوان 4953

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە