فەڵەستینیەک یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ بەڕێوەدەبات

2021/05/12    829 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
ژنە پزیشکێکی بە رەگەز فەڵەستینی، یاریی کۆتایی وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ ژنان بەڕێوە دەبات.
 
د. ریم حەسەن، ئەو ناوبژیوانەیە کە بۆ بەڕێوەبردنی یارییەکەی نێوان چێڵسی و بەرشەلۆنە دەستنیشان کراوە کە یەکشەمەی داھاتو لە کۆتا یاریی 'چامپیۆنز لیگ' بەڕێوە دەچێت.
 
ریم، کە پزیشکی دەرمانسازە، ھاوڵاتیەکی ئەڵمانی بە رەگەز فەڵەستینییە، پێشتر وەکو یاریزان لە خولی پلە دوی ئەڵمانی دا یاریی کردوە، لە ساڵی ٢٠٠٥یشەوە روی لە بواری ناوبژیوانیی کردوە.
 
 
 


Newjin.net - 2023
ژمارەی سەردان 1,117,530     ژمارەی میوان 70

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە