لە دو وەزارەتی حکومەتی عێراق ژن و پیاو یەکسان دەبن

2021/05/11    503 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
 
بە گوێرەی دواین ئاماری وەزارەتی پلان دانانی عێراق رێژەی فەرمانبەرانی ژن و پیاو لە دو وەزارەت گەشتوە بە ئاستی یەکسان.
 
 
لە داتاکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراقدا هاتوە  لە هەریەکە لە وەزارەتەکانی پەروەردە و دارایی رێژەی فەرمابەری ژن و پیاو گەشتوە بە هاوسەنگی رەگەزی بە رێژەی (٥٠٪) بۆ هەرلایەک.
 
 
بەمەش حکومەتی عێراق لە کۆی ١٩ وەزارەت ٢ وەزارەتی باڵانسی جێندەری تێدایە.
 
 
ئەمە لە کاتێکدایە ئەم رێژە  یەکسانیە نەبوەتە هۆکار بۆ وەرگرتنی پۆستی باڵای ناو وەزارەت و بەڕێوبەرەگشتیەکان  لەلایەن ژنانەوە.
 
 
بە پێی داتاکان هەردو وەزارەت رێژەی پۆستی باڵای ژن تێێدا کەمترە لە (١٠٪)، بەڵام بەراورد بە وەزارەتەکانی دیکە ئاستێکی باشیان بڕیوە لە پرسی یەکسانی جێندەری.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,357,439     ژمارەی میوان 800

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە