* نەوژین
بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سكۆتلەندا پارتی نەتەوەیی بە سەرۆكایەتی 'نیكۆلا سترۆژێن' سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكە بە زۆرینەی دەنگ 64 كورسی بەدەستهێناوە، بە دەست هێنانی ٦٤ پەرلەمانی لە کاتێکدایە کۆی کورسیەکانی پەرلەمانی سکۆتلەندا ١٢٩ کورسیە.
هەر دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان 'نیكۆلا سترۆژێن' رایگەیاند: دوبارە هەوڵەكانمان دەستپێدەکەینەوە بۆ بەڕێوەچونی ریفراندۆمی سەربەخۆیی.
ئەمە لە کاتێکدایە ساڵی ٢٠١٤ ریفراندۆم لە سكۆتلەندا بەڕێوەچو، بە زۆرینەی دەنگ هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە بڕیاری مانەوەیان لە گەڵ بریتانیادا.
نیكۆلا سترۆژێن، بە کارەکانی و دەستکەوتەکانی بوتە ناوێکی دیاری پێگەی سیاسی لە وڵاتەکەیدا بەمهۆیەشەوە توانیی لەم هەڵبژاردنەدا زۆرینەی دەنگی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی بەدەست بهێنێت.