پرۆژەی دو کچە کوردی سلێمانی و دهۆک لە ئاستی عێراق دەچێتە پێشبڕکێوە

2021/05/09    766 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
دو کچە کوردی دانیشتوی شاری سلێمانی و دهۆک رکابەری بۆ گەشتنە قۆناغی پێش کۆتایی دەکەن لە پرۆژەی 'تەکاتوف' کە کەمپێینێکی کارلێککردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە، کە وا لە گەنجان دەکات لە سەرانسەری عێراقدا بیرۆکەکانی داکۆکیی نوێکاری و کاریگەر پیشان بدەن.
 
 
”دەمەوێت رێگری لە هەڵوەشاندنەوەی خیزانی کوردی بکەم“
 
 
رازمحمد، لە شاری سلێمانیەوە بەپڕۆژەیەک بەناونیشانی (خێزانێک بۆداهاتو) بەشدارە و دەڵێت: ”من دەمەوێت لەڕێگەی ئەم پڕۆژەوە کار بۆکەم کردنەی رێژەی هەڵوەشاندنەوەی خێزانی کوردی بکەم بەم پڕۆژەیە  بەشداری پێش بڕکێیەکم کردوە لەسەر ئاستی عێراق“.
 
 
ئەو داوادەکات بۆ سەرکەوتنی پرۆژەکەی دەنگی پێبدرێت، دەڵێت: ”پێویستم بە پشتگیری و دەنگی هەموانە“.
 
 
وەک بەشێک لە پێشبڕکێی تەکاتوف،گەنجانی سەرتاسەری عێراق بیرۆکەی داکۆکییان پێشکەشکردوە بۆ هۆشیاری دان بە کێشە ناوخۆییەکان و هاندانی پەیوەندی مەدەنی، بەتایبەتی لە بواری ئەتنیکی و کۆمەڵایەتی و کلتوریدا، زیاتر لە 500 ناو تۆمارکران بۆ پێشبڕکێکە، بەڵام تەنها ٢٠ کەس هەڵبژێردراون.
 
”من دەمەوێت کاریگەریە خراپەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کەم بکەمەوە“
 
هەروەک خەولە سەلیم، لە شاری دهۆکەوە بەشداری پرۆژەکەی کردوەو وەک یەکێک لە سەرکەوتوانی پێشبڕکێکە گەشتوەتە قۆناغی سێیەم بیرۆکەی پرۆژەکەی لەسەر کاریگەریەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانە لەسەر تاکەکانی کۆمەڵگاو دابڕانیان لە راستی ژیان، ئەو دەڵێت: بە سەرکەوتنم دەتوانن پەرە بە کەمپینەکەم بدەم کە کارکردنە لەسەر کەمکردنەوەی لێکەوتەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لەسەر کۆمەڵگا و تاکەکانی“.
 
دەشڵێت: پشتیوانیەکان بۆ پرۆژەکەم وادەکات من بەهێزتربم و لەسەر ئاستی عێراق هاوکاری پرۆژەکەم بکرێت.
 
 
لە ئێستادا لە کۆی ٢٠ بەشداربو تەنها پێنج بەشداربوماونەتەوە کێبڕکێ دەکەن  بۆ قۆناغی چوارەم لە کۆتاییشدا یەک براوە دیاری دەکرێت.

 

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,341,659     ژمارەی میوان 5056

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە