ئەمینداری ئەنجومەنی کاروباری خانمان: قەیرانی دارایی کاریگەری هەبوە لەسەر پرسەکانی ژنان

2021/05/05    608 جار بینراوە
* نەوژین
 
ئەمینداری گشتی کاروباری خانمان رادەگەیەنێت”کارکردن لەسەر پرسی ژنان پێویستی بە لایەنی مادی بەهێز هەیەو هەرێمیش لە قەیراندایە“ بۆیە پێشنیاری دانانی سندوقی تایبەت دەکەن بۆ پرسی ژنان.
 
 
خانزاد ئەحمەد، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە بارەی کۆبونەوەی ئەمڕۆیان لە گەڵ سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی دەڵێت: توندوتیژی زۆر  زیادی کردوە بۆیە داوای کۆبونەوەمان لە ئاستی باڵای حکومەت کرد و بە وردی باسمان  لە میکانیزمی نوێ کرد بۆ بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان“.
 
 
ئەو میانیزمە نوێیانەی گفتوگۆی لەسەرکراوە خۆی دەبینێتەوە لە گۆڕانکاری لە یاساکان و بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکان بەو پرسەو گۆڕانکاری لە بابەتەکانی وەزارەتی پەروەردە.
 
 
هەروەک خانزاد ئەحمەد، ئاماژەی بەوەکرد: ”پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا زۆر کاریگەری هەیە لەسەر توندوتیژیەکان بۆیە یاساکان دەبێت بەپێی ئەم کاتە دابڕێژرێتەوە، بۆ ئەمەش دەبێت لێکۆڵینەوە بکرێت و پلانی ستراتیژی بۆ دابنێین“.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,357,290     ژمارەی میوان 714

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە