* نەوژین
کچەکوردێکی شاری میوشنی ئەڵمانیا یەکێکە لە بەربژێرانی پارتی سەوز بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە.
ڤانیسا رەشید تەمەن (29) ساڵ، ئەندامی ئەنجومەنی شاری میونشنە و لێپرسراوی پەنابەران و پێکەوە ژیان لەو شارە، هەروەها کاندیدە بۆ پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا لەسەر لیستی پارتی سەوزی ئەڵمانیا بۆ رۆژهەڵاتی میونشن.
ڤانیسا دوای سەرکەوتنی لە کێبڕکێ ناوخۆیەکانی حزبەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک نوسیویەتی: ”ناتوانم باوەڕ بکەم کە بوم بە بەربژێری راستەوخۆی پارتی سەوزم زۆر سوپاس بۆ ئەم متمانەیە“.
هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیارە لە 26ی ئەیلولی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.