داوای قەدەغەکردنی 'سوڵحی عەشاییەری' ژن کوشتن دەکرێت

2021/05/04    556 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
لە کەمپینێکدا داوادەکرێت هەرچی زوە رێگری لە لێشاوی کوشتنی ژنان بکرێت و ئەو کەسانەی بەشداردەبن لە سوڵحی عەشایەری سزادی توند بدرێن.
 
بە دروشمی 'کۆمەڵکوژی ژنان قڕکردنی کۆمەڵگەیە' کەمپینی یەکڕیزی ژنان دژی توندوتیژی لە بەردەم دادگای سلێمانی گردبونەوە.
 
هاوکات لە یاداشتێکدا  باردۆخی ژنانیان خستەڕو رایانگەیاند: دۆخی ژنان تادێت رولە خراپی دەکات، بەهۆی ئەو کۆمەڵکوژیە یەک لەدوایەکەی لەژێر بیانوی ناموس، بارێکی دەرونی زۆرخراپی دروستکردوە لەناو ژنان وکچانی لاو دڵەڕاوکێ لەنێوان خێزان و ئەو کەسانەش دروست کردوەکە ئەیانەوێت پرۆسەی هاوسەرگیری پێکبهێنن.
 
لە یاداشتەکەیاندا کە ئارستەی هەریەکە لە دەستەی دادوەری، وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی رۆشنبیری، چەند لایەنێکی دیکە کراوە تێیدا هاتوە: بەشودان وژن هێنان بۆ مناڵی خوارتەمەنێکی ١٨ ساڵ  قەدەخەبکرێت، ئەو مەلایەش سزای توند بدرێت کەمارەیان دەکات و دایکو باوکەکەش سزابدرێت، سوڵحی عەشایری قەدەخەبکرێت وبکەرانی سزا بدرێن، لەگەڵ ئەمانەشدا لە قۆناغەکانی خوێندن باسی یەکسانی جێندەری بکرێت.
 
لە بەشێکی دیکەی یاداشتەکەیاندا ئەوە خراوەتەڕو کە میدیا رۆڵێکی خراپ دەگێڕێ لەگواستنەوەی هەواڵەکانی کوشتنی ژنان، کە هەردو خێزان دەدوێنن و هەرکەس ئەوی تر تاوان بار دەکات بەتایبەت ژنە کوژراوەکان، بەمهۆیەوە ژن کوشتن وەکو کارێکی رۆژانەی لێ هاتوە وخەریکە ئاسایی دەبێت و رەوایی پێدەدرێت لەژێرناوی کێشەی کۆمەڵایەتی وخێزانی وعەشیرەتگەری.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,305,736     ژمارەی میوان 586

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە