سلێمانی: یەک ژنە پزیشک بەڕێوبەری نەخۆشخانەیە

2021/04/26    481 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
لە سنوری بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، لە کۆی ١١ نەخۆشخانە تەنها یەک نەخۆشخانە ژن بەڕێوەی دەبات. جێگری بەڕێوبەری تەندرویستی بەڕێوبەرایەتیەکەش دەڵێت”پشتیوانی حزب دەرودەبینێت بۆ پۆستەکان نەوەک تواناو لێهاتوی و جێندەر“ 
 
 دکتۆر هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە نەوژینی رایگەیاند: ”لە سنوری بەڕێوبەرایەتیەکەمان تەنها نەخۆشخانەی ژنان ‏و مناڵبون ژن بەڕێوبەریەتی.
 
ئەمە لە کاتێکدایە بە گوێرەی راپۆرتێکی بنکۆڵکاری 'نەوژین' کە سنوری کارەکانی بەڕێوبەرایەتی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک) وەک نمونە وەرگیراوە، ژنان تێیدا بەرێژەی(٢١٪) پۆستی بەڕێوبەری نەخۆشخانەیان هەیەو سلێمانی بە رێژەی (١١٪)کەمترینیانە.
 
جێگیری بەڕێوبەری گشتی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، هۆکارەکەی وابەستکرد بەوەی ”هیچ بنەمایەکی زانستی و پێوەرێکی دیاریکراو نیە لەسەر ئاستی لێهاتوی بۆ دانانی ‏بەڕێوبەرەکان لە تەندروستی، ئەوەی هەیە حزبیە یان لەسەربنەمای ناسروایە جێندەر هیچ ‏کارێکی لەسەر نەکراوە“.‏
 
 
 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,342,076     ژمارەی میوان 5225

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە