*نه‌وژین - خۆشبین جه‌لال
هۆڵێكى پڕ له ژن و مناڵ له بیابانێكى كاكى به كاكى، له‌نێو ناڵه و شیوه‌ن و گریان و له ژێر ره‌حمه‌تى كه‌سانێك كه گه‌ردێك میهره‌بانیان له دڵ دا نه‌بوه. باسی نوگره سه‌لمان ده‌كه‌ین، ئه‌و قه‌ڵایه‌ى ژنانى ئه‌نفالكراوی تێدا به‌ند بو.
له پرۆسه‌ى ئه‌نفالدا كه له ساڵی 1987 ده‌ستى پێكرد و ساڵی دواتر كۆتایی پێهات، به ده‌یان هه‌زار مرۆڤى كورد له ناوچه جیاوازه‌كانى باشورى كوردستانه‌وه، روبه‌ڕوى هه‌ڵمه‌تێكى گواستنه‌وه و كۆكردنه‌وه له كۆمه‌ڵگاى زۆره‌ملێ و پاشان كوشتن و زینده‌به‌چاڵكردن بونه‌وه، به‌شێكى به‌رچاوى ئه‌و قوربانیانه‌ش، له ناوچه‌ى گه‌رمیانه‌وه بون، كه زۆرينه‌یان له ژن و مناڵ پێكهاتبون.
"لەزیندان مناڵه‌كانمیان لێ جیاکردمەوە، ئێستا دڵنیا نیم ئایا فرۆشراون یان ئەنفال کراون"
ژنانى ئه‌نفال ئه‌گه‌ر خۆیان رزگاریان بوبێت، ئه‌وا به‌شێكى زۆری خێزانه‌كانیان له‌ده‌ستداوه، دواى ئه‌و هه‌مو ساڵه‌ش، هێشتا چاو له رێن بۆ هاتنه‌وه‌ى رۆڵه‌كانیان.
زەینەب نادر خدر، 98 ساڵ، دانیشتوى ناحیه‌ى رزگاریی سه‌ر به كه‌لاره، 14 ئەندامی خێزانەکەی لە کوڕ و کچ و نەوەکانی ئەنفال کراون، بەڵام هەر چاوەڕێی گەڕانەوەیانه.
بۆ (نەوژین) وتی: "لەزیندان مناڵه‌كانمیان لێ جیا کردمەوە، ئێستا دڵنیا نیم ئایا فرۆشراون یان ئەنفال کراون، به‌ڵام هەمو شەوێک خەونیان پێوه دەبینم، لەخەونمدا دەگەڕێنەوە نێو باوەشم".
وێنە: پارێزگای سەماوە لە باشوری عێراق، گۆرێکی بەکۆمەڵی تاوانی ئەنفال هەڵدراوەتەوە.
ژنانێك كه له‌و هه‌ڵمه‌ته ره‌شه‌دا رزگاریان بوه، تائێستا و پاش تیپه‌ڕینی زیاتر له چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر تاوانه‌كه‌دا، به ناسۆر و خه‌مه‌وه لا له‌و رۆژانه ده‌كه‌نه‌وه.
گەلاوێژ محەمەد سدیق، 50ساڵ، دانیشتوى ناحیه‌ى رزگاری سەر بە کەلاره، لەگەڵ دایکی و دو برا و خوشکێکی دا به‌ر شاڵاوى ئه‌نفال كه‌وتون. باسی له مانه‌وه‌یان له نوگره سه‌لمان ده‌كرد و وتى: لە هۆڵێكى داخراودا بوین، رۆژانە سەعاتێک دەکراینە دەرەوە و دەبراین بۆ سەحرایەک کە چواردەوری تەلڕێژ کرا بو، شەوانە تا بەیانی ده‌رگای زیندانەکە داخرا بو، ئەگەر هەمویشمان بمردینایە نەیان دەکردەوە.
باسی له‌وه‌ش كرد ژنان سەرەتا کە دەستگیر دەكران، حەپێکیان پێ دەدرا کە رێگر بوه لە چالاکبونی سوڕی مانگانە و دەیوەستاند.
گەلاوێژ، ئەوکات تەمەنی 19ساڵ بوە، بەو تەمەنە کەمەیەوە ئەو هەمو ئازار و ناخۆشیەی چەشتوە، وتی: "هەر گیز ئەو رۆژە ناخۆشانە لەبیر ناکەم کە خەون و ئاواتی من و خوشک و براکانمی لەناو برد".
”ئازاری جەستەی و دەرونی دەدراین“
نوگره سه‌لمان، ئه‌و شوێنه‌ى ئه‌نفالكراوانى تێدا ئاخنرابو، یه‌كێكه له كۆنترین به‌ندینخانه‌كانى عێراق و له بیابانێكى پارێزگاى (موسه‌نا) له نزیك به سنوری سعودیه دروستكراوه.
له‌و به‌ندینخانه‌یه‌دا، ژنان و مناڵانى ئه‌نفالكراو، جۆره‌ها ئازارى جه‌سته‌یی و ده‌رونی ده‌دران و بێبه‌ش ده‌كران له خواردن و خواردنه‌وه.
"ئازاری دەرونی زۆر دەدراین، مناڵ نان نەبو بیخوات، هەموکات مردو له لاماندا بو، کاتێک ئاومان دەهێنا تا بیخۆینەوە، (حەجاج) بەسۆندە لێی دەداین". (حەنوشە حسێن) واى ده‌وت.
وێنە: ژنێکی رزگار بوی تاوانی ئەنفال شیوەن بەسەر ژمارەیەک ئێسک و پروسکی کەس وکاری دەکات کە دوای روخانی رژێمی بەعس لە بیابانەکانی خواروی عێراق دۆزرانەوەو گەڕێندرانەوە خاکی گەرمیان.
ئه‌و ژنێكى ته‌مه‌ن 70 ساڵه، خەڵکی گوندی فەتاح ئۆمەری سەر بە ناحیه‌ى سەرقەڵایە و بە رەگەز عەرەبە، هاوسه‌رگیری لەگەڵ کوڕە کوردێک دا کردوە و وه‌ك هه‌مو دانیشتوانى گونده‌كه‌ى، به‌ر شاڵاوى ئه‌نفال كه‌وتوه.
(حەنوشە) لەزینداندا دوگیان بوە، پاش تێپەڕبونی 3 مانگ هه‌ر له زیندان كۆرپه‌كه‌ى لەدایک دەبێت، ئه‌ويش ناوی لێ دەنێت (دیلان) له ئاماژه‌یه‌كدا بۆ دیلێتى خۆیان، لەبەر نەبونی جلوبەرگیش ناچار جلی مردوی لەبەری مناڵەکەی كردوه.
وتی: زۆربەیجار دەیان کرد بەقژمان دا و جنێویان پێ ئەداین و سوکایەتیان پێ دەکردین، دواجار پاش هەشت مانگ زیندانیی، ئازاد کرام.