”دوای ئەنفال بە جلە رەشەکانمانەوە دەستمان بە ئیشکرد“

2021/04/14    1355 جار بینراوە
 
* نەوژین  
 
”هاوسەرەکەم لە تاوانی ئەنفال لە دەستدا ئەو کاتە خاوەنی شەش منداڵبوین. هەر ئەوکاتە بە جلە رەشەکانمەوە بڕیارمدا کاربکەم بۆ ئەوەی منداڵەکانم بە سەربەزی بەخێوبکەم، بەو کۆسپە گەورەیی لە دڵمدا بو هەمو کارێکی قورسم دەکرد“. ئەمە قسەکانی'گوڵباخ ساڵح' ژنە رزگاربویەی تاوانی ئەنفالە لە ناحیەی رزگاری لە گەرمیان.
 
لە تاوانی ئەنفالدا تەنها زیندە بەچاڵکردن و کۆمەڵکوژی نەبوە، بەڵکو شەڕی دەرونی و جەرمەسەری بوە هەروەک ژنانی رزگاربوی ئەو تاوانە خۆیان دان بەوەدادەنێن چ باردۆخێکی سەختیان لەو رۆژانەدا گوزەراندوە.
 
گوڵباخ ساڵح، تەمەن(٦٣)، باسی ئەوەی بۆ 'نەوژین'کرد دوای تاوانی ئەنفال چۆن ژنانی رزگاربو دەستیان کردوە بەکار بۆ ئەوەی منداڵەکانیان گەروەبکەن ئەرکێکی زۆر قورس کەوتۆتەسەریان، چونکە ئەوکاتە لە کۆمەڵگەی کوردی هەموکارێک بەشیاو نەزانراوە ژن بیکات.
 
 
ژنانی رزگاربوی ئەنفال و کەس و کاریان لە یادی تاوانەکە 
 
”چاوەڕێی کەس وکارەکانمان بوین بۆیە بەردەوام بوین لە ژیان و کارمان دەکرد“
 
قوربانیه‌كى دیکەی ئەو تاوانە ئامین شەریف، ئەو رۆژانێکی سەختی راگوزەرکردوە لە گرانی و نەبونی کارو بژێوی بۆ ژیانی دەڵێت: ”رۆژێک کارم نەکردایە بە ژیانمانەوە دیاربو، ئەو ساڵانەی دوای ئەنفال گرانی بو زۆر سەخت ژیانمان بەردەوامی پێدا هەرچاوەڕیی کەس و کارەکەشمان بوین بۆیە دەمان توانی بژین“.
 
جینۆسایدی ئەنفال کۆمەڵکوژییەکە لەلایەن حیزبی بەعسی عێراق لەساڵی (١٩٨٨) ئەنجامدراوە. بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، لە چوارچێوەی ھەڵمەتەکانی ئەنفال دا کوشتنی بە کۆمەڵ ئەنجامدراوە کە لەنێوان (٥٠ ھەزار بۆ ١٠٠ ھەزار) کەس بوە، بەڵام سەرچاوە کوردییە فەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەکە ١٨٢ ھەزار کەسە. 
 
٣٣ ساڵ بەردەوامی لە کارکردن 
 
هەندێک لەوژنانە دوای ٣٣ ساڵ بەردەوامن لە کارەکانیان یەکێک لەونمونانە سەبیحە ئه‌حمه‌د، تەمەن(٥٩) ساڵە، له‌ ناحیه‌ى رزگاریی داده‌نیشێت.
 
بۆ 'نەوژین' وتی: ”دوای ئەوەی هاوسەرکەم بێ سەروشوێن کرا لە تاوانی ئەنفال ئه‌ركی به‌خێوكردنى 5 مناڵه‌كەمان کەوتە ئەستۆی من، بۆ ئەمەش دەستم بە کەرەستەی دروستکراو لە گڵ کرد  لەوانە تەنور  و مەقاڵە“.
 
 

 ناحیەی رزگاری لە ئیدارەی گەرمیان، سەبیحە ئه‌حمه‌د، لە لەکاتی دروستکردنی تەنورێکی گڵ. وێنە: بۆتان گەرمیانی

 

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,305,253     ژمارەی میوان 134

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە