کۆسۆڤۆ: بۆ دەوم جار ژنێک وەک سەرۆکی وڵات دەستبەکاربو

2021/04/05    755 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانی کۆسۆڤۆ'ڤیۆزا عوسمانی' بە سەرۆکی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا، بەمەش دەبێتە دەم ژن لە ‏مێژوی کۆسۆڤۆ کە ببێتە سەرۆک‎.‎
 
ڤیۆزا عوسمانی، چواری نیسان وەک پێنجەمین سەرۆکی وڵات سوێندی یاسایی خوارد، ئێستا ئەو نوێنەرایەتی لە کۆسۆڤۆی گەنج دەکات کە  نائومێدە لە حزبە تەقلیدییەکانی ئەو وڵاتە.
 
 
ڤیۆزا عوسمانی، سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی کۆسۆڤۆ لەکاتی سوێندخواردن دا لە پەرلەمانی کۆسۆڤۆ (٤ ی نیسانی ٢٠٢١) وێنە: ئاژانسی رۆیتەرز
 
 
عوسمانی لە وتاری دەستبەکاربونی داوای دیالۆگێکی کرد بە ئامانجی ئاسایکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ سربیادا، کە کێشەی ماوە درێژ لە نێوانی ئەو دو وڵاتەدا هەیە بەڵام مەرجی بۆ ئەوە هەبو وتی : ”دەبێت سەرۆکی ئەو وڵاتە سەرەتا داوای لێبوردن بکات و ‏دادگایی ئەو کەسانە بکات کە بەرپرسیارن لە تاوانەکانی جەنگ دژ بە کۆسۆڤۆ“.‏
 
 
ڤیۆزا عوسمانی، لەدایکبوی (١٧ ی ئایاری١٩٨٢)، ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوەو دایکی دوکچی دوانەیە، خوێندنی ماستەر و دکتۆرای لە یاسا لە زانکۆی پیتسبێرگی ویلایەتی پەنسلڤانیای ‏ئەمەریکا تەواوکردوە، پـرۆفیسۆرە لە زانکۆی پـرشتینا و ئنستتیوتی رۆچستەری وڵاتەکەی، جگە لە زمانی ئەلبانی، زمانەکانی سڕبی و ئینگلیزی و ئیسپانی و تورکی دەزانێت‎.‎
 

ڤیۆزا، لەگەڵ هاوسەر و دوکچەکەی وێنە: هەژماری تویتەری ڤیۆزا

 

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,342,175     ژمارەی میوان 4632

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە