بکوژی دوخوشکەکەی چەمچەماڵ'باوکیان' خۆی رادەستی پۆلیس کرد

2021/03/30    617 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
دوای شەش مانگ لە هەڵهاتنی بکوژی دو خوشکەکەی چەمچەماڵ کە دەکاتە باوکیان، ئەمڕۆ خۆی رادەستی پۆلیسی چەمچەماڵ کردو لە بەردەم دادوەر ‏دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.‏
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیاند: لەژێر فشاری هێزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ، بكوژی دو خوشكەكەی چەمچەماڵ كە باوكی دو ‏كچەكەیە، خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد‎.‎
 
دوای ئەوەی لەسەرەتای مانگی ئەیلولی ٢٠٢٠، دو خوشك لەقەزای چەمچەماڵ كوژران، بەتۆمەتی كوشتنی كچەكان دادوەری ‏لێكۆڵینەوە بڕیاری دەستگیركردنی بۆ باوكی كچەكان دەركرد، بەڵام تۆمەتبار بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتبو.‏
 
پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت: تۆمەتبار (ف، ح، ش) لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر راگیراوەو ‏لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە‎.‎
 
لەم لینکەوە زانیاری لەسەر چۆنیەتی روداوەکە بخوێنە کە دوای شەش رۆژ لە دیارنەمانی 'ئاوارەو هێلین' چۆن تەرمەکانیان لە چاڵێکدا دەدۆزرێتەوە.‏
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,305,255     ژمارەی میوان 136

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە