*نەوژین
دوای ئەوەی پەرلەمانتارێکی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لە دەستدا، کاندیدێکی ژن لە شوێنەکەی دانرا، بەمەش کۆی ئەندام پەرلەمانی ژن لە عێراق گەشتت بە ٧٤ ئەندام.
شەپال حەسەن، کاندیدی ژمارە ٥ پارتی لە پارێزگای دهۆک،بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وەک جێگرەوەی پەرلەمانتارە کۆچکردوەکەی پارتی دیاریکرا.
بەمەش کۆی پەرلەمانتارانی ژن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گەشت بە ٧٤ پەرلەمانتار، ئەمە لە کاتێکدایەبە پێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و رێژەی کۆتا لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی (٢٠١٨) دەبوایە لە کۆی ٣٢٩ ئەندام زیاتر لە ٨٣ ژن ئەندامی پەرلەمان بیت.