* نەوژین
ئەو ژنەی لە عێراق پاپا بینی و دیاری پێبەخشی نزیکەی چوار ساڵە بەڕێوبەری ناحیەی قوشە، لەکاتی هاتنی داعش رۆشتوەتە شاری دهۆک و بەخۆبەخشی هاوکاری ئاوارەکانی کردوە، بەهۆی پێگەکەیەوە بەبەردەوامی کۆنسوڵگەری وڵاتان لە عێراق و کوردستان سەردانی دەکەن.
لارا یوسف، ساڵی (١٩٨٢) لە ناحیەی قوش لە دایکبوە، لە ساڵی (٢٠١٠)ەوە وەک چالاکوان و خۆبەخش دەستی بەکارکردوە هاوکات پیشە مامۆستای زمانی سریانیە، لە رێکەوتی(١/٨/٢٠١٧) وەک بەڕێوبەری ناحیەی قوش لە پارێزگای نەینەوا دەستبەکاربوە.
لارا یوسف، مەراسیمی ئاینی لە ناحیەی قوش
رۆژی (٧ی ئاداری٢٠٢١) پاپا فرانسیس، له سێیهم رۆژی سهردانهكهیدا گەشتە قهرهقوش، لە كڵێسای تاهیره ئهلكوبرا، نوێژی ئاشتی تیاداکرد، کە ساڵی (٢٠١٤) لە کاتی گرتنی شارۆچەکە داعش دەستی بەوێرانکردنی کرد و سوتاندنی، بهڵام ههر نهكهوت.
پاپا فرانسیس،لە كڵێسای تاهیره ئهلكوبرا، عێراق (٧/٣/٢٠٢١) وێنە: AFP
ئهو كڵێسایه گهورهترین كڵێسای عیراقه، له ساڵی (١٩٣٢)، بناغهی دانراوه و ساڵی(١٩٤٧) کراوەتەوە.
لارا یوسف، وەک بەڕێوبەری ناحیە چاوی بە پاپا دەکەوێت لە کاتی گەشتنی پاپا بۆ شارەکەیان، لە بارەی دیدارەکەی لە گەڵ پاپا دەڵێت: من سڵاوی گەرمی خەڵکی قوشم پێگەیاند، لەگەڵ ئەوەشدا داوای هاوکاریم کرد بۆ یەکێک لە ئامانجەکانی خۆم کە راگرتنی خوێن رشتن و ئاوارەبونە لە خاکی باوباپیران.
لە بارەی وەڵامی پاپا بۆ قسەکانی 'لارا' ئاماژە بەوەدەکات کە زۆر بە دڵخۆشیەوە وەڵامی داوەتەوەو پێی وتوە”سوپاس، من دەستخۆشیتان لێدەکەن، درود و پیرۆزی بۆ ئێوە“
لارا یوسف لە گەڵ پاپا فارنسیس، پارێزگای نەینەوا، عێراق(٧/٣/٢٠٢١)، وێنە: هەژمارەی لارا یوسف
بەهۆی پێگەکەی بەرەدەوامی کۆنسوڵگەری وڵاتان سەردانی 'لارا' دەکەن، چونکە شارەکەی بوەتە ناوەندی پێکەوە ژیانی ئاینەکان لە عێراق و گرنگیەکەی تایبەتی هەیە.
هەر لە میانەی دیدارەکە پاپا فرانسیس، دیاری تایبەتی خۆی پێشەکەش بە لارا یوسف کرد.
دیاریەکەی پاپا بۆ لارا یوسف، لە عێراق، وێنە: لارا یوسف
بە سەردانێکی مێژویی بۆ یەکەمجار پاپای ڤاتیکان، بە گەشتێکی سێ رۆژی ٥ ئازار گەیشتە عێراق و لەمیانی سەردانەکەیدا چەند شوێنێکی وڵاتەکەی بەسەرکردەوە.