ئەو پیاوەی شەوی رابردو تەقەی لە ژنەکەی کرد دەستگیرکرا

2021/03/11    555 جار بینراوە

 

*نەوژین

 

پۆلیسی راپەڕین، دەستگیرکردنی ئەو کەسەی راگەیاند کە شەوەی رابردو تەقەی لە ژنەکەی کردو، لە کاتی دەستگیرکردنی بە  دەمانچە روبەڕوی پۆلیس بوەتەوە. 

 

شەوی رابردو لەناو بازاڕی ناحیەیی چوارقورنە، ژنێک درایە بەردەستڕێژی گولە، شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە نەوژینی رایگەیاند: پێش داخلکردنی لە چاودێری چڕ وتەی سەرتایی لێوەرگیراوە و هاوسەرەکەی تۆمەتبارکردوە.

 

پۆلیسی راپەڕین، ئەمڕۆ لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند: ئەو کەسەی کە ئێوارەی دوێنێ(١٠/٣/٢٠٢١) بە چەکی دەمانچە تەقەی لە ژنەکەی کردبو، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی بیتوێن لە ناحیەی چوارقوڕنە لە دوای بەدەستهێنانی زانیاری ورد و بەدواداچون بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە، لەکاتی دەستگیرکردنیدا کەسەکە بە چەکی دەمانچە روبەڕوی هێزەکانمان بوەوە، بەڵام دەستگیرکرا.

 

شۆڕش ئیسماعیل، ئاماژەی بەوەکرد: لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە، بە وتەی ژنەکە  روداوەکە لەسەر کێشەیەکی نێوان خۆی و هاوسەکەی بوە.

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,306,867     ژمارەی میوان 221

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە