* نه‌وژین، رێناس ساڵه‌ح
كچانى نابینا، سه‌رباری ئه‌وه‌ى ئه‌م بێ چاوییه ژیانی سه‌رتاپا گۆڕیون، به‌ڵام ئه‌وه‌ى نیگه‌رانیان ده‌كات ئه‌و په‌راوێزخستنه‌یه كه‌به‌رامبه‌ریان هه‌یه، هه‌روه‌ك ئه‌و تێڕوانینه‌ش كه كۆمه‌ڵگا هه‌یه‌تى بۆیان له به‌زه‌یی پێداهاتنه‌وه‌یان، هێنده‌ى تر ئازاریان ده‌دات.
ئه‌و كچانه باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچی چاو و تاڕاده‌یه‌كى زۆر خۆشیه‌كانى ژیانیان له‌ده‌ستداوه، كه‌چى حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش، به‌شی پێویست گرنگییان پێناده‌ن.
"ژیانم رۆیشت"
سه‌عدیە سه‌یفوڵڵا، 41 ساڵ، بەهۆی روداوێكه‌وه بینای چاوانی هێندە دابەزیوە کە تەنها لە نێوان تاریک و لێڵیدا ژیان دەبینێت. بە شێوەيەك بێ‌ئومێد بوە لەژیان کە پێیوایە ئەوەی ناوی ئاوات بوە لە ژیانی ئەو کاتی بەسەر چوە.
ئه‌و بە دڵێكى پڕ له خەم و فرمێسک بۆ (نه‌وژین) دوا و وتی: "ئاواتەکەم ناهاتەدی و ژیانیشم رۆیشت".
كچانى نابینا كۆڵ ناده‌ن
به‌ڵام له‌بەرامبەر ئه‌مه‌دا، کچانێک هەن كه نەبونی بینایی نەبوە بە هۆکاری بێئومێدیان لە ژیان، به‌ڵكو ئازایانە روبەڕوی ئاسته‌نگیه‌كانى ژیانیان بونەتەوە.
زەهرا مەجید، 44 ساڵ، كچێكى نابیناى دانیشتوى كه‌لاره، دوای تەواوکردنی قۆناغی 9 نۆی بنەڕەتی بەهۆی لەدەستدانی چاوەکانیه‌وه، بۆ هەمیشە دابڕاوە لە خوێندن.
ئەو ئێستا تەنها کچی ماڵەوەیە، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بێهیوا نییه له ژیان. وتى: "رۆژانە ئیشی ماڵەوە دەکەم لەگەڵ تەسبیحات و قورئان خوێندن، هەمو بەیانیه‌كیش نیو سەعات وەرزش دەکەم، زۆرجار حەزم لێبێت شت دەچنم".
(شانیا)ش، نمونه‌ى كچه نابینایه‌كى تر‌ى سه‌ركه‌وتوه.
ئه‌و كه دانیشتوى قه‌زای سه‌یدسادقه و ساڵانه یه‌كه‌مه له‌سه‌ر ئاستی قوتابخانه‌كه‌ی، له لێدوانێكدا بۆ سایتی (كه‌ى ئێن ئێن) ده‌ڵێت: ئاره‌زویه‌كی زۆری له خوێندن هه‌یه و به‌هۆی به‌رنامه‌ی ده‌نگی تایبه‌ت به نابینا‌كان وانه‌كانم ده‌خوێنم، ئاواته‌خوازه له داهاتودا ببێته وه‌رگێڕ و له‌و رێگه‌یه‌وه خزمه‌تی وڵاته‌كه‌م بكه‌م.
خێزانه‌كان كه‌مته‌رخه‌من
هه‌ندێك كه‌س هۆكارى خراپی دۆخی ژیان و بێئومێدیی كچانى نابینا، ده‌گێڕنه‌وه بۆ خێزانه‌كانیان.
بەڕێوەبەری دەستەی نابینایانی گەرمیان، هەڤاڵ ئیسماعیل، ده‌ڵێت: "خێزانەکان دەڵێن خەڵک قسەدەکات لە سەرمان ئه‌گەر مناڵە نابیناكانمان بڕۆنه دەرەوە یان بە عەیبەی دەزانن یاخود ترسیان هەیە توشی روداوێک بێن، بۆیه ئه‌وانیان له كوچى ماڵ خزاندوه".
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا رایوایه كه هه‌ندێكجاریش كچان خۆیان كه‌مته‌رخه‌من و شه‌رمۆكن و نایانه‌وێت تواناكانیان ده‌ربخه‌ن.
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه، (زه‌هرا) رایوایه كه گرنگیی به تواناكانیان نادرێت.
وتى: "ئەگەر خولی تایبەت بە ئێمە بکرێتەوە زۆرم پێخۆشە بۆ ئەوەی بەشداری تێدابکەم و به‌ره‌وپێشه‌وه بچم".
ئه‌و قسانه‌ى له بیر ناچنه‌وه
نابینایان ئەگەرچی چاویان نیە بۆ بینینی دەوروبەریان، بەڵام گوێیەکیان هەیە بۆ بیستن و دڵێکیان هەیە بۆ برینداربون، بۆیه ئه‌و تێڕوانینه‌ى هه‌یه بۆیان، زۆر ئازاریان ده‌دات.
زەهرا مەجید، باسی قسەیەک دەکات کە چەندین ساڵە لە دڵیدا ماوەتەوە: "بیرم ناچێتەوە پێش چەند ساڵێک دراوسێیەکمان پێی وتم تازە تۆ داماو بویت، منیش راستەوخۆ پێم وت راستە خودا هەردو چاوی لێسەندوم، بەڵام توانای زۆرتری پێداوم، بۆیە داواکارم خەڵک بە شێوەی بەزەیی پیاهاتنەوە سەیری ئێمە نەکەن".
حكومه‌ت: هیچمان پێناكرێت
ئه‌گه‌ر نابینایانى گه‌رمیان له نێوان به‌رداشتى نه‌بونى چاو و قسه‌ى خه‌ڵكى دا مابنه‌وه، ئه‌وا ئه‌ركی حكومه‌ته خه‌میان بخوات، حكومه‌تیش به ئاشكرا ده‌ڵێت: هیچیان پێناكرێت.
بەڕێوبەری گشتی بەڕێوبەرایەتی چاودێریی و گه‌شه‌پێدانى کۆمەڵایەتی گەرمیان، دەرون عومه‌ر، بۆ (نه‌وژین) وتى: "تا ئێستا نەمان توانیوە سەنتەر و پەیمانگای تایبەت بە نابینایان بکەینەوە کە ئەمە ئەرکێکی تایبەت بە حکومەتە، به‌ڵام بەهۆی ئەوەی ئێستا لە قەیرانێکی ئابوری و کارگێڕی و سیاسی داین، نه‌توانراوه له‌و روه‌وه هه‌نگاوێك بنرێت".
فۆتۆى سه‌ره‌كى: هه‌رێم عومه‌ر