* نه‌وژین
بۆیه‌كه‌مجار له مێژوى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا، گروپی تایبه‌ت به راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆشكى سپی له ژنان پێكدێت و سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى وڵاته‌كه‌ش شانازیی به‌و هه‌نگاوه‌وه ده‌كات.
سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا، جۆ بایدن، ده‌ستبه‌كاربونى گروپێك ژن له پۆستى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆشكی سپی راگه‌یاند، كه له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربونى ئه‌ودا له 20ى كانونى دوه‌م/یه‌نایه‌رى ساڵی داهاتو ده‌ستبه‌كار ده‌بن.
له‌مچوارچێوه‌یه‌شدا، وته‌بێژ به‌ناوى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له سه‌رده‌مى باراك ئۆباما (جین ساكی)، به وته‌بێژی كۆشكی سپی ده‌ستنیشان كرا، هاوكات وته‌بێژ به‌ناوى كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یه‌وه ( كیت بدینگفێڵد) به به‌ڕێوبه‌رى په‌یوه‌ندیه‌كانى كۆشكی سپی ده‌ستنیشان كرد.
هه‌روه‌ك گه‌وره راوێژكارى كه‌مپینی سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراو (سیمۆن ساندرز) ده‌بێته وته‌بێژ به‌ناوى جێگری سه‌رۆك (كامالا هاریس)، هه‌رچی پۆستى په‌یوه‌ندیه‌كانى جێگری سه‌رۆكیشه له‌لایه‌ن (ئه‌لیزابێس ئه‌لكسانده‌ر) به‌ڕێوه‌ده‌برێت كه له سه‌رده‌مى ئیداره‌ى ئۆبامادا وته‌بێژی بایدنی جێگری سه‌رۆك بو.
هه‌روه‌ك هه‌ردو راوێژكارى كه‌مپیه‌نه‌كه‌ى بایدن و هاریس (كارین جۆن و ئاشلی ئیتیه‌ن) ده‌بنه جێگرى وته‌بێژی كۆشكی سپی و جێگری به‌ڕێوبه‌رى په‌یوه‌ندیه‌كانى جێگری سه‌رۆك، هه‌رچی جێگرى په‌یوه‌ندیه‌كانى كۆشكی سپیشه، ئه‌ویش له‌لایه‌ن (چاك شۆمر)ـه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
به‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌مجار له‌مێژوى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان دا، كه تیمێكى پێكهاتو له ژنان، مه‌له‌فی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانى كۆشكی سپی بگرنه ئه‌ستۆ.
له‌باره‌ى ده‌ستنیشانكردنى ئه‌م گروپه ژنه‌وه، له راگه‌یه‌نراوێكدا جۆ بایدن، سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریكا، رایگه‌یاند: "شانازیی ده‌كه‌م به راگه‌یاندنى ئه‌وه‌ى تیمی په‌یوه‌ندیه‌كانى كۆشكی سپی به ته‌واوى له ژنان پێكدێت، ئه‌و كه‌سانه پسپۆڕ و شیاوی بواری په‌یوه‌ندیه‌كانن و زۆر گۆشه‌نیگاى هه‌مه‌چه‌شن بۆ كاره‌كه‌یان به‌دیی دێنن و به‌شدار ده‌بن له دوباره بونیادنانى ئه‌م وڵاته به‌شێوه‌یه‌كى باش".