کۆیە: تەرمی ژنێک لەنێو ماڵەکەی دا دۆزرایەوە

2024/01/23    336 جار بینراوە

 

* نەوژین

لە کۆیە تەرمی ژنێکی بەتەمەن لەنێو ماڵەکەی دۆزرایەوە، بەپێی زانیاریەکانی نەوژین شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیەوە هەبوە و بەمەبەستی توێکاریی تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ (٢٣ـی کانونی دوەمی ٢٠٢٤) لە گەڕەکی جەمعیە لە قەزای کۆیە، تەرمی ژنێکی تەمەن ٧٨ ساڵ بەناوی (گ، ح) لەنێو ماڵەکەی خۆی دۆزرایەوە.

لە ئێستا دا و بەمەبەستی توێکاریی، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی هەولێرکراوە، هاوکات بەپێی زانیاریەکانی نەوژین، شوێنەواری چەقۆ بە جەستەی ژنەکەوە هەبوە.

بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی زیاتر پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ روداوەکە کردوەتەوە و سەرقاڵی بەدواداچونن.
 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,398,021     ژمارەی میوان 216

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە